بایدن و ناتانیاهۆ پیلان بۆ هێرشکردنە سەر رەفەح دادەنێن

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیان کرد لەبارەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ته‌لئه‌ڤیڤ بۆسه‌ر شاری ره‌فه‌ح.

لە راگەیەندراوێکدا كۆشكی سپی رایگەیاند "جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هۆشداری دایه‌ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شاری ره‌فه‌ح له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌".

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، كه‌ پێویسته‌ هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح له‌ رێگه‌ی پلانێكی تۆكمه‌وه‌ بكرێت و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی تێیدا پارێزراوبن.

پێشتریش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە، پلانێک بۆ راگواستنی دانیشتووانی شاری رەفەح ئامادە بکەن بەر لەوەی هێرشی زەمینی بۆ شارەکە ئەنجام بدەن.

شەڕی ئیسرائیل و غەززە بەردەوامی هەیە، تاوەکو ئێستا  نزیکەی 28 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 64 هەزار کەسی دیکەیش برینداربوون، هەروەها زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینی ئاوارەبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار