بارانبارین زیانی بە تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا گەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی دوێنێ پێنجشەممە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی گرتەوە زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی گواستنەوەی کارە کەوتووە.

ئەندازیار ئەنوەر حمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە دوێنێ پێنج شەممەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە زیانی زۆری بەتۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا گەیاندوەو شۆرتێکی زۆر دروست بووەو چەند هێڵی گواستنەوەی تەوژم بەرز لەکارکەوتەوە و زیاتر لە ٣٥ فیدەری دابەشکردنی کارەبا لە ناوشار و دەرەوەی شار لەکارکەوتوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم تیمەکانی چاکسایی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا و سیانەکان لەکاردان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار