دانیشتووانی قەزای کۆیە ئاگاداردەکرێنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری کۆیە راگیراون و داوایان لێدەکات بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند "بەهۆی ئەو بارانبارینە بەخوڕەی لە دوو رۆژی رابردو چەند شوێنێکی گرتووەتەوە، ئاوی زێی بچوک کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ قەزای کۆیە و دەروبەری، بەهۆی لێڵ بوون و قوڕاو بوونی ئاوی زێی بچوک، بە ناچاری سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک بۆ سەنتەری قەزاکە راگیران".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەهۆی ئەوەی رێژەی لێڵی ئاو زۆر بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە سەروو ١٠ هەزار، فلتەرەکانی پڵاوتنی ئاو لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو ناتوانن کاری ئاسایی خۆیان ئەنجام بدەن".

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی ئاوی زێی بچوک روندەبێتەوە و رێژەی لێڵی ئاو دادەبەزێت و کاری خاوێنکردنەوە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو ئەنجام دەدرێت و پرۆژەکان دەکەونەوە کار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار