ئاسایشی سلێمانی لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی چەمچەماڵ ڕونکردنەوە دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کوژرانی  گەنجەکەی چەمچەماڵ ڕونکردنەوەی داو دەڵێت بە چەک روبەروی هێزەکانی ئاسایش بوەوە و  بە برینداری دەستگیرکراوە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و باوکیشی دەڵێت سکاڵا تۆمار دەکەم.

لە راگەیەندراوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، شەوی رابردوو 16-02-2024 کاتژمێر 12:00ی شەو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە مادەی 405 لە یاسای سزادان، هێزەکانیان بە مەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک و جێبەجێکردنی فەرمانی دادگە لە قەزای چەمچەماڵ، "هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار (عیسا عەلی جەبار) درا."

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای ئەوەی داوای لێکرا خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام ناوبراو بەچەکی جۆری (دەمانچە) ڕوبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بویەوەو لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بە برینداری دەستگیرکرا و ڕاستەوخۆ گوازرایەوە بۆ فریاکەوتنی (نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو)، دواتر گیانی لەدەستدا، هەروەها ئەو چەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێنابو دەستی بەسەرداگیرا."

وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "(عیسا عەلی) پێشینەی تاوانی هەبوە و بەر لە سێ مانگ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوە بە تاوانی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتیان و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت بۆ ئەم مەبەستە ڕوبەڕوی یاسا کراوەتەوە، دواتر دادگا بە کەفالەت ئازادی کردوە."

دەشڵێت: "تۆمەتبار بەردەوام بوە لە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان، بۆ ئەم مەبەستەش بۆ جاری دوەم فەرمانی دەستگیرکردن بە ماددەی 405 بۆ تۆمەتباری سەرەکی (عیسا عەلی) و هاوکارەکەی (ئێڤەرەست محمد توفیق)دەرکراوە  دوێنێ پێنجشەممە  تۆمەتبار (ئێڤەرەست) دەستگیرکرا و دانی بەوەداناوە کە چەندین جار لەگەڵ (عیسا عەلی) لەناو قەزای چەمچەماڵ تەقەیان کردوە و سەرانەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتوە."

ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی لە کاتێکدایە پێشتر باوکی ئەو گەنجە بە میدیاکانی ڕاگەیاند ، کوڕەکەی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا تەقەی خۆشی کردووە بە ئاسماندا و لەگەڵ ئەوەی کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووەو ومه‌فره‌زه‌یەکیی ئاسایش هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و  مه‌فره‌زه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌وتونه‌ته‌ دوای كوڕه‌كه‌ی و كوشتویانه‌.

شه‌وی رابردو له‌ روداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێك به‌ناوی عیسا عەلی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی كوژرا، قائیمقامی قه‌زاكه‌ رایگەیاند،  ئه‌و گه‌نجه‌ روبه‌ڕوی هێزه‌كانی ئاسایش بوه‌ته‌وه‌ و ته‌قه‌ی لێكردون، باوكی گه‌نجه‌كه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، "سكاڵا له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش تۆمارده‌كه‌م".

ئەمەش دەقی رونكردنەوەكەیەی ئاسایشی سلێمانیە؛


رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

شەوی ڕابرد و ٢٠٢٤/٢/١٦ کاتژمێر (١٢)ی شەو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی (٤٠٥)لەیاسای سزادان، هێزەکانمان بەمەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک و جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا لە قەزای چەمچەماڵ هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ( عیسا عەلی جبار )درا، دوای ئەوەی داوای لێکرا خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام ناوبراو بەچەکی جۆری (دەمانچە) ڕ وبەڕ وی هێزەکانمان بویەوەو لەئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بە برینداری دەستگیرکرا و ڕاستەوخۆ گوازرایەوە بۆ فریاکەوتنی (نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو)، دواتر گیانی لەدەستدا، ئەو چەکەی لە ڕ وبەڕوبونەوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێناب و دەستی بەسەرداگیرا.


(عیسا عەلی) پێشینەی تاوانی هەبوە و بەر لە سێ مانگ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوە بە تاوانی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتیان و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت بۆ ئەم مەبەستە ڕ وبەڕ وی یاسا کراوەتەوە، دواتر دادگا بە کەفالەت ئازادی کردوە.

هەروەها تۆمەتبار بۆ دزیکردن لەشەودا چۆتە سەر خوێندنگەی (فەقێ قادر) لەگەڕەکی ئازادی چەمچەماڵ.

تۆمەتبار بەردەوام ب وە لە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتیمان دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری ورد و خستنەڕ وی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بۆ جاری د وەم فەرمانی دەستگیرکردن بە ماددەی (٤٠٥)بۆ تۆمەتباری سەرەکی (عیسا عەلی) و هاوکارەکەی (ئێڤەرەست محمد توفیق)دەرکرا، لە ٢٠٢٤/٢/١٦ تۆمەتبار (ئێڤەرەست) دەستگیرکرا و دانی بەوەداناوە کە چەندین جار لەگەڵ (عیسا عەلی) لەناو قەزای چەمچەماڵ تەقەیان کرد وە و سەرانەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار