سەرۆکی ئەمریکا: پوتن بەرپرسیارە لە کوژرانی ئەلێکسی ناڤالی
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کوژرانی ئەلێکسی ناڤاڵینی، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا رایگەیاند، فلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەرپرسیارە لە گیانلەدەستدانی ئەو سەرکردەیەی ئۆپۆزسیۆن.
جۆ بایدن، ئەمڕۆ هەینی دوای مردنی ئەو سەرکردەیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پوتن بەرپرسیارە لە کوژرانی ئەلێکسی ناڤالنی وسیستمی رووسیا سیستمێکی دیکتاتۆرانەیە و خەڵکی وڵاتەکە لە ترساندا لەوڵاتانی دیکە دەژین".
دەزگای زیندانەکانی رووسیا رۆژی هەینی، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەلێکسی ناڤالنی، سیاسەتمەداری زیندانیکراوی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی راگەیاند.
بەپرسانی بەندیخانەکە لەناوچەی یاما، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردووەتەوە، ناڤالنی لەپاش ئەوەی لە پیاسەیەک گەڕاوەتەوە، هەستی بە ناجێگریی لە تەندروستیی خۆی کردووە و دەستبەجێ هۆشی لەدەستداوە، پاش ئەم حاڵەتە، تیمەکانی فریاگوزاریی خێرا گیانلەدەستدانی ئەویان پشتڕاستکردووەتەوە.
ناڤالنی تەمەن 47 ساڵ، بە یەک لە "توندترین" رکابەرەکانی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا دادەنرا و لەمانگی کانوونی دووەمی 2021ەوە لەگەڵ گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ رووسیا دەستگیرکراوە و پاشان بەتۆمەتی ئەنجامدانی توندڕەوی 19ساڵ حوکمی زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.