پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە ئەمەریكا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان "ئەپیکۆر" لەبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات.
مایلز كاجینز, وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە هەرێمی کوردستان "ئەپیکۆر" لەمیانەی بەشداریکردنی لە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن رایگەیاند "ئێمە پێویستمان بە رێوشوێنێكی دەستبەجێ هەیە بۆ ئاگاداركردنەوەی حكومەتی عێراق، بە پێویستی تەرخانكردنی بودجەی تەواو بۆ هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی هێڵی بۆریەكانی نێوان عێراق و توركیا".
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا دەکەین هۆشداری بداتە بەغدا و فشاری لێبكات بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
وتوشیەتی "كۆنگرەی میونشن دەرفەتێكە بۆ ئاگاداركردنەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت و بودجە بەشێوەیەكی دەستبەجێ، ئەگەر بەغدا چاوەڕوانی هاوكاری زیاترە لەلایەن ئەمەریكاوە".
