مامۆستایانی ناڕازیی بۆ داواکردنی مافەکانیان هەنگاوی دیکە دەنێن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە سبەینێ مامۆستایانی ناڕازیی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان ببەنە دەباشان و وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن هیچ دیدارێکیان نییە، تەنها دەیانەوێت ئاڕاستەی ناڕەزایەتییەکانیان بگۆڕن.
دانا عەبدول، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە هاوڵاتی وت "بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ رێپێوان و گردبوونەوەیەک لە دەباشان ئەنجام بدەین و هیچ دیدارێکمان نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە و شارەزوور و پێنجوێن و سەیدسادق و سلێمانی بەشداردەبن، بەڵام مەرج نییە هەموو مامۆستایانی سلێمانی بەشداربن بەس کۆمەڵێکی باش لەسەر خەتن لەگەڵمانا".
هەروەها عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازیی بە هاوڵاتی راگەیاند "بڕیاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی لە دەباشان لەلایەن مامۆستایانی سنووری هەڵەبجەوە دراوە و سبەینێش رێژەی بەشداری لەو خۆپیشاندانە دەردەکەوێت".
