سوپای تورکیا دەوروبەری ئامێدی بۆردوومانکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سوپای تورکیا بەرێ سیلێ سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد، تاوەکو ئێستا زیانی بۆردوومانەکە نەزانراوە.

مێڤان ئامێدی، دانیشتووی سەنتەری ئامێدی بە هاوڵاتی وت "ئەمڕۆ شەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشینیوەڕۆ سۆپای تورکیا ناوچەی بەرێ سیلێ کە شوێنێکی گەشتیارییە بۆردوومانکرا، دەنگی بۆردوومانەکە ئەوەندە بەهێز بووە خەڵک لە ترسا لە سەنتەری ئامێدی لەماڵی خۆیان هاتنە دەرەوە، ئەوەش لەبەر دەنگەکەی و ترسیان لەوە هەبوو چەند جارێکی تر ناوچەکە بۆردوومان بکرێتەوە".

ئەو هاوڵاتییە ئاماژەی بەوەشکرد "پارکێکی گەورە لە بەرێ سیلێ هەیە دەوروبەری پارکەکە بۆردوومانکراوە، تا ئێستا زیانەکان دیارنین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار