دوای زیاتر لە سێ ساڵ زیندانیکردنی گوهدار زێباری ئازادکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی


ئەمرۆ شەممە گوهدار زێباری، زیندانیەکی تری بادینان دوای زیاتر لە سێ ساڵ زیندانیکردنی ئازاد کرا ئەوەش دوای سێجار لە دادگایی کردن بەتۆمەتی جۆراوجۆر.


زێدان زێباری ،برای گوهدار زێباری تایبەت بە هاوڵاتی وت "براکەم ئەمرۆ شەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ئازادکراوە، ئێستا لەرێگایین بۆ هەولێر تاوەکو برای خۆمان ببینین و پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ ماڵ".


زیندانیانى بادینان لە مانگى ئەیلول و تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠ لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران، نزیکەى ٢٤ مانگە لە زیندان دان و تا ئێستا بەدەل بەروارى و ئۆمێد بەرۆشکى ئازاد کراون.

ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسەى بادینان لە ١٦ى شوباتى ٢٠٢١ لەلایەن دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێرە بە "تاوانى تێکدانى ئاسایشى نیشتیمانى" هەریەکەیان بە سزاى شەش ساڵ زیندانکردنیان بەسەردا سەپێنرا و ئەو بڕیارەش کاردانەوەى ناوخۆیى و بیانى لێکەوتەوە.


سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە شوباتى 2022 بەنووسراوێک لە 60%ى سزاى پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووسە سزادراوەکەى بادینانى کەمکردەوە، بەوتەى کەسۆکارى یەکێک لە زیندانیانى بادینان سێ رۆژ بەسەر وادەکە تێپەریووە و هێشتا لە زیندانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار