گردبوونەوەی سبەینێی مامۆستایان لە دەباشان دواخرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گردبوونەوەی سبەینێی مامۆستایان لە دەباشان دواخرا، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە دەڵێت "بەهۆی ئەوەی هەردوو بەرپرسە باڵاکەی یەکێتی لەوێ نین بڕیاری دواخستنی گردبوونەوەکەمان دا بۆ رۆژێکی دیکە".

داناعەبدول، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە بە هاوڵاتی راگەیاند "بەهۆی ئەوەی هەموو یەکشەممەیەک خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازیی لە شارەکان بەڕێوەدەچێت، نامانەوێت شەقام ساردبێتەوە، بۆیە بڕیارماندا گردبوونەوەکەی دەباشان دوابخەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکارێکی دیکەی دواخستنی گردبوونەوەکەی دەباشان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێستادا هەردوو بەرپرسە باڵاکەی یەکێتی لەوێ نین، ئێمە دەمانەوێت کاتێک خۆپیشاندانەکە دەچێتە ئەوێ ئەوان لەوێ ئامادەبن بۆی فشاری زیاتر دروستبکەین".

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە روونیکردەوە "دواخستنەکەش بەڕای زۆرینەی مامۆستایانی سزادراو بوو لە ناوچە جیاوازەکان، ئەوان وایان پێباشبووە خۆپیشاندانەکەی دەباشان بخرێتە رۆژێکی دیکەی ئەم هەفتەیە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار