بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی ١٦ ساڵ چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند ،چوار تۆمه‌تباریان دەستگیرکردووە کە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵیان ڕفاندووە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژ بەندیانکردووەو و دەستدرێژییان کردۆتە سەری.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئەمڕۆ شەممە راگه‌یاند، تۆمەتبارەکان پاش رفاندنی كچه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌كه، ده‌یبه‌ن بۆ شوقه‌یه‌ك له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ماوه‌ی 10 بۆ 12 رۆژ به‌ندی ده‌كه‌ن، دواتر كاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كانی پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و له‌كاتی رفاندنی كچه‌كه، له‌نێو ئۆتۆمبێل له ژێر پێ ده‌یشارنه‌وه تاكو ده‌گه‌نه ناو شوقه‌كه.
جێگەیباسە دوای سكاڵای هاوڵاتییەک ، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)، (ر ، ج ، ح)، (ل ، أ ، ح) و(د ، ه ، ح) به تۆمه‌تی رفاندنی ئە کچە ته‌مه‌ن 16 ساڵە، ده‌ستگیركراون.
