بڕیارە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دادگای فیدراڵی عێراق کۆبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاولاتی
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عێراق بەڕێوەچێت جگە لە سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیارە تاوتوێی سکاڵایەکی دیکە بکرێت کە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ دادگای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەکی دیکە دەکات لەسەر سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمارکراوە و پەیوەندیی بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و لەبارەی جێبەجێنەکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٢٣ و پابەندکردنی هەردوو سەرۆک وەزیران بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی.
سکاڵاکارانی ئەو کەیسە بریتین لە عەدالەت رەحیم محەممەد، بوخاری جەمیل عەلی و حەیدەر محەممەد عوسمان داوادەکەن دادگای فیدراڵی فەرمانێکی وەلائی دەربکات بۆ خەرجکردن و ناردنی شایستەی دارایی و شایستەکانی دیکە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ماون بۆ مانگەکانی تەموز و ئابی ٢٠٢٣.
دوایین دانیشتنی دادگا لەبارەی سکاڵای هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بوو.
