بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند کە بەشێوازێکی خراپ ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان بەکارهێنابوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک بەهۆی هاککردنی ئەکاونتی کەسی و هەڕەشەکردن و ناو زڕاندن و داواکردنی پارە، لە بەرامبەر سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانیان، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و دەستگیربکرێن".
ئاسایشی راپەڕین ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی (٢) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرکانی پەیوەندی کردن راگیراون".
بابهتی پهیوهندیدار
