شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەش کردنی شایستە داراییەکانی مانگی ١١ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ی شوباتی 2024، کارۆخ عبدالڵە گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند، بەمەبەستی شایستەی مانگی ١١ـی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم لە سلێمانی کردووە.
وتیشی، هەردوو بەڕیوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە هەولێر و بەڕیوەبەری گشتی بانکی هەرێم لە سلێمانی پێیان راگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەش کردنی شایستەی مانگی ١١ـی ساڵی ٢٠٢٣ـی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.
بە وتەی ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ، دابەشکردنی شایستە داراییەکان لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ٩ی ساڵی رابردووەوە خوێندنی سالی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە هەرێم دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان و کۆیە و چەندین ناوچەی دیکە، بەهۆی دابەشنەکردن و پێنەدانی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە، شایستەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دیناری عێراقییە.
