کەشناسى هەرێم: کاریگەرى باران بارین لاواز دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگەیاند بۆ ئەمشەو کاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها کەمێک نمە باران لە ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەبێت لەگەڵ بونی تەم لە کاتەکانی بەیانی زودا لە هەندێك لەناوچە جیا جیاکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمشەو کاریگەری بارانبارین لاواز دەبێت، تەنها کەمێک نمە باران لە ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەبارێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەیانى زوو تەم لە هەندێ لە ناوچە جیا جیاکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروست دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ماوەى ١٢ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە ئاکرێ بووە بە بڕى ٧.٤ ملیمەتر و لە بەرامبەردا کەمترین لە حاجى ئۆمەران بووە، کە کەمتر لە یەک ملیمەتر باریوە.

بارانى 12 کاتژمێرى رابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:


سلێمانی 1.8 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 1.0 ملم
زاخۆ 0.1 ملم
ئاکرێ 7.4 ملم
ئامێدی 1.4 ملم
مانگیش 0.8 ملم
هەڵه‌بجە 0.8 ملم
بازیان 7 ملم
دەربەندیخان 0.8 ملم
مه‌یدان 4.4 ملم
حاجی ئۆمەران 0.2 ملم

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار