خێزانێکی کورد لە سنورە ئاوییەکانی فەڕەنسا رزگارکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزە دەریاییەکانی فەڕەنسا خێزانێکی کورد و نزیکەی ١٤٠ کۆچبەریان ڕزگارکرد دوای ئەوەی بەلەمەکانیان لە کارکەوتبوو لە سنورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە.

ھێزە دەرییاییەکانی فەڕەنسا بڵاویکردووەتەوە، بەھۆی تێکچوون و لە کارکەوتنی بەلەمەکانیانەوە، ھێزەکانیان لە چەند شوێنێکی جیاوازی سنورە ئاوییەکانی فەڕەنسا نزیکەی ١٤٠ کۆچبەریان رزگارکردووە کە ھەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنورە ئاوییەکان ببڕن و بەرەو بەریتانیا بڕۆن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێنج کۆچبەریان لە باکووری فەڕەنسا رزگارکراون کە کوردن و ئەندامی یەک خێزانن و منداڵێکی تەمەن چوار مانگیشیان لەگەڵ بووە.

بە گوێرەی ئامارەکان ساڵی رابردوو نزیکەی ٣٦ ھەزار کۆچبەر ھەوڵیانداوە بەشێوەی نایاسایی لە فەرەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار