سەرۆکی دادگای فیدراڵی: بە بیانوی دەستور نابێت خەڵکی هەرێم برسی بکرێت
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەکێک لە ئەندامانی شاندی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراق ڕایگەیاند، نوێنەری حکومەتی هەرێم لەدادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەسکاڵاکەیان تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران هەوڵی دواخستنی دادگاییەکەیداوە و سەرۆکی دادگای فیدراڵیش رایگەیاندووە، بە بیانوی دەستور نابێت خەڵکی هەریم برسی بکرێت.
پرۆفسۆر دكتۆر رعد رفعه محمد ئەندامی شاندی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدا لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، دوێنێ یەکشەممە نوێنەری حکومەتی هەرێم لەدادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەسکاڵاکەیان تایبەت بە مووچەی مامۆستایان وفەرمانبەران وخانەنشینان داوای دواخستنی دادگاییەکەیکردوە بەڵام سەرۆکی دادگا رازی نەبوو و ئەم چوارشەممەیەی دیاریکردوە بۆئەوەی کۆتا بڕیار لەسەر ئەم پرسە بدرێت.
وتیشی، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی پرسیاری لە نوێنەری حکومەتی هەرێم کردووە کە بۆچونیان چۆندەبێت گەر عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ بدات و نوێنەری حکومەتی هەرێمیش گوتوێتی : ئەم کارە دەستوری نیە.
ئەو پرۆفیسۆرە کە ئامادەی دانیشتنەکە بوو باسی لەوەشکرد کە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاندووە، "نابێت خەڵکی هەرێمی کوردستان بەبرسیەتی بکوژرێن بەپاساوی پابەندبون بەدەستوری عێڕاق."
هاوکات هەر بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی ئەو پرۆفیسۆرە سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە، "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەلیستێکی پڕ بندیوار وپلەتایبەتی ساختە دابەش بکرێت باشترە لەوەی هەر مووچە نەدرێتە هیچ فەرمانبەرێکی هەرێم بەپاساوی لیستی ساختەی حکومەتی هەرێم."