ژمارەی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە سێ ملیۆن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەی دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار دەنگدەرە و ئەوانەشی کارتی دەنگدانیان ھەیە ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار دەنگدەر.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند  دەنگدەرانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەیان ١٥٠ ھەزار دەنگدەر دەبێت و مافی ئەوەیان ھەیە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن ، بەم پێیەش کۆی ژمارەی دەنگدەران لە هەرێم سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەرە .

وتیشی،ئەوانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار دەنگدەرە.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی کارتی بایۆمەترییان دەرکردووە لە سەرجەم پارێزگانی عێراق و هەرێم بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ڕایگەیاند،" ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە ھەرێم سەردانی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەترییان کردووە تا ١٥ ئەم مانگە گەیشتووە ٣١ ھەزار و ٨٨٩ و دەنگدەر کە زیاتر لە ١٨ ھەزار دەنگدەریان لە دایکبووانی ساڵی ٢٠٠٦ن.

هاوکات  سبەینێ سێ شەممە کۆتا ڕۆژی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانە  واتا سبەینێ كۆتا وادەى تۆماری بایۆمەتریی لە دایكبووانی ساڵی ٢٠٠٦ و ئەو كەسانەیە، كە هێشتا تۆماریان نوێ نەكردووەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، تا ئێستا كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەردەوامە لە كارەكانی خۆی بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار