ئەمڕۆ شەش جار سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج جار ناوچەی بەرێگارەی و جارێکی دەوروبەری گوندی سگێرێ لە سنووری قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بۆردومانکران.
مێڤان ئامێدی، دانیشتووی قەزای ئامێدی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٥:٠٠ جارێک دەوروبەری گوندی سگێرێ بۆردومانکراوە، هاوکات پێنج جار ناوچەی بەرێگارەی لەسنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکراوه".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆردوومانەکە چەند سەد مەترێک لە دانیشتووانی هەردوو گوندەکە دوور بووە، تائێستاش زیانەکان نەزانراون".
بابهتی پهیوهندیدار
