مریەم و عەبدوڵلا ماوەی هاوسەرگیرییەکەیان تەنها سێ رۆژی خایاند و مەرگ لەیەکی کردن
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە چەند رۆژی رابردوودا لەناو ئاوارەکانی غەزەدا مریەم و عەبدوڵڵا هاوسەرگیریان کرد، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بۆردوومانی سوپای ئیسرایلەوە گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی جەزیرە رایگەیاند "دوای سێ لەرۆژ لە هاوسەرگیری مریەم و عەبدوڵڵا لە شاری رەفەح لە باشووری غەززە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی خەربە عەدەس بەهۆی بۆردوومانی سنوورەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لەو هێرشەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە، چارەنووسی بەشێک لە ئاوارەکانی دیکەش بە نادیاری ماوەتەوە".
شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پێی نایە ١٣٦هەمین ڕۆژ و لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی ٢٩ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارەها کەسی دیکەش بریندار و ئاوارەبوون.
بابهتی پهیوهندیدار