یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ دابەشدەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان لە سبەینێوە دابەشدەکرێت لە رێگەی بریکارەکانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند "یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ لە سبەیةی سێشەممەوە دابەشدەکرێت و کۆمپانیای گشتی بازرگانی مادە خۆراکییەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە تەواوکردووە و بڕی پێویستی خۆراکی لە کۆگاکاندا دانراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە و لەکاتی بوونی ھەر سەرپێچیەکدا پەیوەندی بە وەزارەتەوە بکەن".
بابهتی پهیوهندیدار
