سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سزای سێدارەی بەندكراوێكی كوردی خەڵكی سەڵماس بەناوی ئیرەج پاكی كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ كرا.


بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بەناوی ئیرەج پاكی خەڵكی گوندی "ستوونڕەش"ی سەر بە شاری سەڵماس، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ كرا.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئیرەج پاكی شەش ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر كرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندكراوە لە میدیا حكوومییەكان بەتایبەت میدیا نزیكەكان لە دادوەری ئێرانەوە بڵاونەكراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار