بڕیارە ئه‌مڕۆ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری‌بکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە وتەی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ یونامی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکەن ، سەرچاوەیەکیش لەناو کۆمسیۆنیش دەڵێت، "ئاگاداری هیچ کۆبونەوەیەک نین".
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، "بۆ دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌نرێت، كۆتایی نییه‌و ڕه‌نگه گۆڕانكاریی تێدابكرێت".
سەرچاوەیەکیش لە کۆمسیۆنی عێراق لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت،"هیچ زانیارییەکی ڕەسمییان پێنەگەیشتووە لەبارەی ئەنجامدان یان نەدانی کۆبوونەوەکە "
دوێنێ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریدا ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ 10 ڕۆژى دیكه درێژبكرێته‌وه، كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 20ی شوبات كۆتایی پێبێت.
بڕیاره‌كه زیاتر ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له‌دایكبوی ساڵی 2006ن، بۆ ئه‌وانه‌شه كه له‌پێشودا كارتی بایۆمه‌تریان نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا لەبەرئەوەی ھەنگاوی باش نراوە بۆ ھەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانن لە ماوەی چوار مانگدا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات.
