کۆمسیۆن پێشنیاری کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی حوزەیراندا بکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ مانگی ئایاردا ناكرێت و كۆمسیۆن مانگی حوزه‌یرانی بۆ هه‌ڵژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان پێشنیاز كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2024، شاندێكی كۆمسیۆن و یونامی له‌ عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەگەر سبەینێ دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر هەمواری یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بدات ئەوا ئەوان لەنێوان 1/6 بۆ 10/6 ئامادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنن.

لە رابردوودا چەند جارێک وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵا لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان کرا، هەڵبژاردن نەکرا، هەرچەند تاوەکو ئێستا دادگای فیدراڵی 15 دانیشتنی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە، بەڵام بڕیاری نەداوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە؛ پێدەچێت سبەینێ دادگاى فیدراڵى لە بڕیارەکەیدا لەبارەى یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێم، بازنەکانى هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بکاتە چوار بازنە و کورسى پێکهاتەکانیش لە 11 کورسییەوە بۆ پێنج کورسى کەم دەکاتەوە.

بەهۆى هەڵپەساردنى کارەکانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن دادگاى باڵاى فیدراڵییەوە، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار