بەرپرسێکی سۆسیالست: هەڕەشەی کوشتنم لێدەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌زه‌بری چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌كردن و به‌فه‌رمانی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی له باره‌گای مه‌ڵبه‌ند دوریانخستۆته‌وه و دەڵێت، زیاد لە ١٠ جار هەڕەشەملێکراوە.
شکور خەیات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری پارتی سۆسیال دیموكرات له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات كۆمه‌ڵێك كه‌سی له‌گه‌ڵدابوو 10 جار زیاتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوم و ده‌نگه‌كانیشیان تۆماركراون، به‌یانی ئه‌مڕۆش پاسه‌وانێكی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود هات له‌ناو مه‌ڵبه‌ند به‌زۆر ده‌ریكردمه ده‌ره‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جێگران و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت هاتوچۆی مه‌ڵبه‌ند نه‌كه‌ن."
دەشڵێت هەر کێشەیەک بۆ من و خانەوادەکەم دروستبێت،خوێنی من لە ئەستۆی عەبدوڵای حاجی مەحمود جێگری سه‌رۆك و، فارس ره‌حمان حاجی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، باهر فه‌قێ ساڵح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه.
لە وڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوسانیشدا سەبارەت بەوەی کە بۆ لەناو مەڵبەندی حیزبەکەیدا کۆنگرەکەی ئەنجام نەداوە وتی، عەبدوڵای حاجی مەحمود ژمارەیەک پاسه‌وانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هێناوەو لە ژورەوەن .
وتیشی، "منیش له‌به‌ر رۆحی خۆم نه‌متوانیوه بچمه مه‌ڵبه‌نده‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مو بارێكدا سه‌رۆكی ئێمه محه‌مه‌د حاجی مه‌حموده و كه‌سی دیكه‌ش به سه‌رۆك نازانین، ئه‌وانه‌شی لایانداوه له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی حزب ده‌رده‌كرێن".
و ناكۆكییه‌كانی ناو پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەک ئاڵۆز بوووە سێ ڕۆژ لەمەو پێش گه‌یشته پێكدادانی سه‌ربازی و له گوڵه‌خانه روبه‌ڕوبونه‌وه رویداوه، دواتریش هێزێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی گوڵه‌خانه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه، روبه‌ڕوبونه‌وه دوای ئه‌وه رویداوه كه لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژیی کەوتوەتە نێو حزبه‌كه بەتایبەتی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی یانەی وەرزشیی بەختیاری.
