دوو کەس لە پارێزگای کەرکوک بە تۆمەتی "تیرۆر" دەستگیردەکرێن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە خۆرئاوای شارەکە دوو داواکراویان بە تۆمەتی "تیرۆر" دەستگیرکرد، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند کە توانیویانە دوو "تیرۆریست" لە قەزاكانی حەویجە و ریاز لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن، کە بەپێی بڕگەکانی مادەی چواری یاسای دژە تیرۆر فهرمانی دهستگیركردنیان ههبووه.
روونیکردۆتەوە کە دەستگیرکردنەکە "هەوڵێکی تەکنیکی و ئۆپەراسیۆنێکی جۆری پێشوەختە" بووە ، کە تێیدا چەند هیزێک بەشدارییان تێدا کردوە لەوانە؛ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە دوو تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بهشی لێکۆڵینەوە کراون بۆ تەواوکردنی پهڕاوی لێکۆڵینەوەکانیان.
قەزای حەویجە بە دووری نزیکەی ٦٥ کلم دەکەوێتە ڕۆژئاوای کەرکوکەوە، هەروەها ناحیەی ڕیازیش بە دووری ٥٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شارەکەوە.
