تورکیا گوندێکی قەزای ئاکرێی بۆردوومانکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تورکیا دەوروبەری گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ بۆردوومانکرد، گۆمان دەکرێت سێ هاوڵاتی لە شوێنی بۆردوومانەکە بێ سەروشوێن.
سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە هاوڵاتی وت "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی کافیا-یان بۆردوومان کردووە، سێ کەس لە شوێنی بۆردوومانەکە بوون و تائێستا بێ سەروشوێن، نازانرێت برینداربوون یاخۆد گیانیان لەدەستداوە".
"لەبەرئەوەی شەبەکەی هێلەکانی پەیوەندیی لەو شوێنە نییە، بۆیە تائێستا هیچ شتێکی ورد و دروست پێمان نەگەیشتووه لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکەوە" سەربەست سەبری وای وت.
بابهتی پهیوهندیدار
