بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دوو کەس دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دوو کەسیان دەستگیرکرد.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هێزەکانی ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدواداوچون بەبڕیاری دادوەری لێکۆلێنەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٤/٢/١٩ توانیان هەردوو تۆمەتبار کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس)ی بێ سەرەتا، بەشێوەی قاچاغ و بە تابلۆی سەربازی ساختە، بۆ مەبەستی گواستنەوەی حەوت هاوڵاتی بیانی بەکارهێنراوبوون دەستگیربکەن و دەستگیرکرا بەسەر (چەکێکی) بێ مۆڵەت و سەرجەم پاسپۆرتەکانی تۆمەتباران کەبەنایاسایی سنووریان بەزاندبوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتباران بە یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢ی هەرێمی کوردستان راگیراون".
بابهتی پهیوهندیدار
