لە چەمچەماڵ رووفاتى 172 ئەنفالکراو بەخاکدەسپێردرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕوفاتی 172 ئەنفالکراوى کورد لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باشورى عێراق دۆزرانەوە، ئەمڕۆ روفاتەکان گەڕێنرانەوە چەمچەماڵ و لە مۆنۆمێنتى ئەنفال بەخاک دەسپێردرێن.

ڕوفاتی ئەو 172کەسەی لەبەغدادەوە هێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ کاتژمێر 10 پێش ئەوەی پشکنینی ناسینەوەی کەسوکارەکانیان دەربچێت بەخاک دەسپێرێن، دواتر کە کەسوکاری روفاتەکان دیاریکران ناسنامەی ئەنفالکراوەکان لەسەر گڵکۆکەیان دیاری دەکرێت.

هاوکات پێنج رۆژ لە 17 مانگەوە  تا 23ـی مانگ هەڵمەتى وەرگرتنى نموونەى خوێن لە کەسوکارى ئەنفالکراوان دەستیپێکردووە و تیمێکى پزیشکى بۆ ماوەى شەش رۆژە نموونەى خوێن لە کەسوکارى ئەنفالکراوان وەردەگرن و دواتر لەرێگەى پشکنینى دى ئێن ئەى، لەگەڵ رووفاتەکاندا بەراورد دەکرێت و رووفاتەکان دەناسرێنەوە.

 سێ هەزار و 400 کەسوکاری ئەنفالکراو پێویستە نموونەی خوێنیان لێ وەربگیرێت، هاوکات لە مانگی ئادار لە گەرمیانەوە دەست بە هەڵمەتەکە دەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار