دادگای فیدراڵی لەسەر دوو پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جاری دوانزەیەم دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵای تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەریمی کوردستان، و شایستە داراییەکانی موچەخۆران کۆدەبێتەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە کۆبونەوەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی ٢١ـی ٢ـی ٢٠٢٤ ئەمڕۆ دادگاکە سەبارەت بە سکاڵاکەی زیاد جەبار لەسەر سکاڵاکەی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان کۆدەبێتەوە.

دانیشتنەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر دوو دۆسیەی تایبەت بەهەرێمى کوردستانە :سکاڵاى یەکەمى تایبەت بەهەرێمى کوردستان لەلایەن زیاد جەبار پەرلەمانتارى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوە و لەسکاڵاکەدا تانە لەیاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دراوە کە ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، مادەکانى 1 ، 9 ، 15 ، 22 ، 36  یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان نادەستورین و سکاڵاکە لەسەر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

سکاڵاى دووەمى تایبەت بەهەرێمى کوردستان لەلایەن عەدالەت محەمەد و بوخارى جەمیل و حەیدەر محەمەد لەسەر هەردوو سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکوەزیرانى عێراق تۆمارکراوە و سکاڵا لەسەر ئەوەکراوە کە یاساى بودجەى عێراق جێبەجێنەکراوە و مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى پارێزگاکانى ترى عێراق دابەشنەکراوە.


پێستریش عیماد جه‌میل بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكردوه‌، ئەگەر ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کەیسی تانەدان لەیاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان یەکلابکاتەوە، ئه‌وا کۆمسیۆن ئامادەیی تێدایە لەناو مانگی شەشی ئەمساڵ وادەیەک دیاریی بکات بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كانى هه‌رێمیش به‌وه‌ ڕازیى بونه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار