دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و مووچەوە بریاری دا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ چوارشەمە 21/2/2024 ، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان و هەروەها یەک بازنەیی و فرەبازنەیی پڕۆسەی هەڵبژاردن دا .

لەبریارەکەی دادگادا هاتووە کە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە کەم دەکرێتەوە بۆ 100 کورسی بەمەش ئەو 11 کورسییەی کە تایبەت بوو بە پێکهاتەکان هەڵوەشاندەوە .

هەروەها لە بریارێکی دیکەی دادگاکەدا هاتووە کە کۆمیسیۆنی عێراق شوێنی دەستەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەگرێتەوە .

 بریارێکی دیکەی دادگای فیدراڵی عیراق لە دانیشتنەکەی ئەمرۆیدا بریتی بوو لە فرە بازنەیی بوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە جۆرێک کە لە چوار بازنە کەمتر نەبێت، هەروەک چۆن هەموو کیانێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان مافی بەشداری کردنی لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە .

بە پێی زانیارییەکان پارێزگای هەولێر 34 کورسی و پارێزگای سلێمانی 38 کورسی و پارێزگای دهۆک 25 کورسی و پاریضگای هەڵەبجە 3 کورسی بۆ تەرخان کراوە.

تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەی دادگای فیدراڵی عیراق تایبەت بوو بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق رایگه‌یاند، ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی عیراق مانگانه‌ پاره‌ بۆ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق.

هەروەها دادگاکە بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق بخرێتە سەر بانکە فیدراڵییەکان، بەوەش مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر بەغدا.

هاوکات دادگای فیدراڵی، هەرێمی کوردستانیشی پابەند کرد بەوەی سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت .

 

بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی حکومەتی عێراق و هەرێم پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی و تانەیان لی نادرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار