هاوڵاتی زانیاری لەسەر جوڵاندنی هێز بەرەو سنوورى دهۆک بڵاودەکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهئاگاداریى و بهڕێكهوتن لهگهڵ عێراق، شهوى ڕابردوو هێزهكانى فهوجێكى سهر بهپاسهوانى سنورى عێراق، بهرهو سنورى پارێزگاى دهۆك و ناوچهیهكى سورى نێوان سوپاى توركیاو گهریلاكانى پهكهكه جوڵهیان پێكراوه.
بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە هاوڵاتی وت" ئەمرۆ فەوجێکی پاسەوانی عێراق بەرەو ناحیەی شیلادزێ بەرێکەوتن ،فەوجەکە لەگەلی باڵندا جێگیر دەبێت، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ عێراقدا هێزەکانی تورکیا و گەریلا لەدەوروبەری گەلیەکە کشاونەتەوە."
وتیشی" ئامانجی سەرەکی لەم هەماهەنگیە ئەوەیە دانیشتووانی دەوروبەری ئەو گەلیە بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان و دەست بەژیانی ئاسایی بکەنەوه".
بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر، هاوڵاتی پەیوەندی بە قایمقامی ئامێدی و بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلوک کرد بەڵام هیچیان وڵامیان نەدایەوە.
ئەو ناوچەیەی هێزەکەی لێ جێگیرکراوە ناوی گەڵی باڵندایە، ئەو گەلییە پێی دەڵێن گەلی نێروە و رێکان و زیاتر ناوبانگە بەگەلی باڵندا دەکەوێتە سنوری ناحیەی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی، پێشتر هێزەکانی گەریلا و تورکیا لێی بوون بەڵام بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ عێراق هەردووکیان کشاونەتەوە .
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو بە چڕى بۆردوومانى چەند ناوچەیەکى سنوورى دهۆکى کرد و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەى خانەنشین شەهیدبوون و یەکێکى دیکەش برینداربوون.
