هاوڵاتی دەقی بریارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق  تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ چوارشەمە 21/2/2024 ، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان و هەروەها یەک بازنەیی و فرەبازنەیی پڕۆسەی هەڵبژاردن دا .

هاوڵاتی دەقی بریارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

یەکەم/ نادەستووری بوونی دەستەواژەی 11 ی هاتوو لە مادەی یەکەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عیراق ی ژمارە یەک ی ساڵی 1992 ی  هەمواکراو ، رستەکە بەم جۆرە دەخوێنرێتەوە : " پەرلەمانی کوردستان لە 100 ئەندام پێک دێت.

دووەم/ نادەستووری بوونی رستەی ، " بە پێی رێساکانی یاسای برگەی چوار لە مادەی دووی یاسای کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە 11 ی ساڵی 2007 ، تا پێک هێنانی لیژنەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ریفراندۆم لە کوردستانی عیراق" هاتوو لە مادەی شەشیت دوبارەی یەکەم لە یاسای هەڵبژارتدنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عیراق ژمارە یەک بۆ ساڵی 1992 ی هەموار کراو ، یاساکە بەم جۆرە دەخوێنرێتەوە ؛" یەکەم کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جێگەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عیراق هاتوو لەم یاسایەدا دەگرێتەوە و سەرپەرشتی و بەرێوە چوونی هەڵبژاردنەکان دەکات و بەندی چواری مادەی شەشی سەبارە نادەستوورییە".

سێیەم/ نادەستووری بوونی مادەی نۆی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عیراق ژمارە یەکی ساڵی 1992 ی هەموارکراو و بە کارهێنانی دەقی پێشووی لەکارخستوو بە پێی مادەی چوار لە هەمواری سێیەم ی ژمارە 47ی ساڵی 2004 و دەقەکە بەم جۆرە دەخوێنرێتەوە: " کوردستانی عیراق بۆ چەند بازنەیەکی هگەڵبژاردن دابەش دەکرێت ، بە مەرجێک لە چوار بازنە کەمتر نەبێت".

چوارەم / نادەستووری بوونی مادەی سێیەم لە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2013 ی یاسای هەموارکردنەوەی حەوتەم بۆ یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عیراق ژمارە یەک بۆ ساڵی 1992 ی هەموارکراو کە بەپێی مادەی 17 لە یاسای باسکراو لە کارخراوە و گەرانەوە بۆ بەگەرخستنەوەی مادەی باسکراو بەم جۆرە: " فەرمانگەی باری کەسێتی کارتی دەنگدان بۆ هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە تەمەنیان هەژدە ساڵە دابین دەکات، بە جۆرێک کە لەکاتی دەنگداندا کەسی دەنگدەر بناسرێتەوە .

پێنجەم / نادەستووری بوونی دەستەواژەی (لەناوچەکانی کوردستانی عیراق) و رستەی ( نابێت ژمارەی کاندیدەکان لە هەر لیستێکی هەڵبژاردن لە سێ کەس کەمتر بێت)  ی هاتوو لە مادەی 22 لە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی عیراق بۆ ساڵی 1992 و دەبێت بەم جۆرە بخوێنرێتەوە : " هەموو کیانێکی سیاسی لە کوردستانی عیراق دەتوانێت لیستێکی تایبەت بە خۆی کە ناوی کاندیدەکانی لە خۆگرتبێت پێشکەش بکات و دەبێت لیستە پێشکەشکراوەکە لە لە ٪30 ی ژنان پێک هاتبێت و بە جۆرێک ناوی کاندیدەکان ریزکرابێت کە دڵنیایی لەو رێژەیەی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بدات.

شەشەم / نادەستووری بوونی مادەکانی "شەش" و "حەوت" و " برگەی یەک / یەک و دووی مادەی 36) و ( 36 ی دوبارە) و ( برگەی "٢" لە مادەی 56 ) و (58) لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە (1) بۆ ساڵی 1992 ی هەموارکراو.

حەوتەم / رەتکردنەوەی سکاڵای سکاڵاکاران لەبارەی مادەکانی دیکەی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ی عیراق ، ژمارە یەک ی ساڵی 1992ی هەموارکراو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار