لە کۆمەڵگەی چڕە شەڕ لەنێوان جوتیاران و خاوەن زەوییەکان دروستبووەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای چڕە کەسوکاری ئەو خێزانەی کە پێشتر کەسێک یان لێی کۆژرا بوو هێرشیان کردە سەرماڵی تاوانبارەکان و دوو ماڵیان سووتاند، هاوکات هێزێکی زۆر لەدهۆکەوە گەیشتنە شوێنەکە ئەوەش بۆ کۆنتروڵکردنەوەی دۆخەکە.

رۆژی ١١ی مانگە لەسەر رێگەی کەلەکچی بۆ چڕە-ی پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبیلێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە کوڕ و باوکێک لە ناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون و باوکەکە کوژرا، رووداوەکەش بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییە و لەسەر زەوی و زار.

مەهران نێروەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک تایبەت بە هاوڵاتی وت "ئەم کێشەیە لەنێوان جوتیارەکان و خاوەن زەوییەکان دایە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە کور و باوکێک بەتەقەی گولـلە برینداربوون دواتر باوکی کورەکە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، ئەمرۆ چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ کەسوکاری لایەنی جوتیارەکان چوونەتە سەرماڵی لایەنی دووەم کە خاوەن زەوییەکان و دوو ماڵ یان سووتاندوە، لەسەر ئەم کێشەیە بۆماوەیەک رێگەی سەرەکی دهۆک و هەولێر داخرا دواتر رێگایەکە بەڕووی شوفێران دا کرایەوه".


نێروەیی زیاتر وتی "هێشتا بە تەواوی کێشەی ئەو دوو بنەماڵەیە چارەسەر نەکراوە، بوویە روداوەکەی ئەمرۆ لێکەوتەوه، هێزێک لە دهۆکەوە گەیشتووەتە کۆمەڵگای چڕە بۆ کۆنتروڵکردنەوەکە دۆخەکە، بە هەموو شێوەیەک کارلەسەر ئەوە دەکەین دۆخەکە کونتروڵبکەین وکێشەکەیان لەبنەڕەتەوە چارەسەربکەین".


کۆمەڵگای چڕە سەربەناحیەی قەسرۆکە لە سنووری قەزای شێخان دەکەوێتە سەر رێگای دهۆک - هەولێر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار