تورکیا بۆردوومانی گوندێکی قەزای ئامێدی کرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بەرزاییەکانی گوندی گۆهەرزێ لە روژهەڵاتی چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد.
رەڤەند گۆهەرزێ، دانیشتووی گوندی گوهەرزێ بە هاوڵاتی راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٤:٠٠ جارێکی دیکە سوپای تورکیا بەرزاییەکانی گوندی گوهەرزێ لە رۆژهەڵاتی چیای مەتین بۆردوومانکرد، زیانی بۆردوومانەکە نەزانراوە".
بۆردوومانەکەی ئێوارەی ئەمرۆ لەکاتێکدایە کە دوێنێ لە گوندی کافیای سەر بە ناحیەی دینارتە بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، هەروەها ئەمرۆ هێزێکی پاسەوانی سنوور لەگەلی باڵندا لە سنووری ناحیەی شیلادزێ جێگیربوون.
بابهتی پهیوهندیدار
