ئاسایش بکوژی هاوڵاتییەکی دەستگیرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە بکەری سەرەکی رووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی گوڵانی پارێزگای هەڵەبجە بوو.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان بکەری سەرەکی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی (گوڵان)لە پارێزگای هەڵەبجە بەناوی (ی، ع، م) دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "رووداوەکە لەشەوی ٢٠٢٤/١/٢٨ دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٥)ساڵ بەناوی ( ع ، أ ) دەستڕێژی گولەی لێکرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، هێزەکانی ئاسایش لە ماوەی کەمتر لە (٤٨)کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد و دانی نا بەتاوانەکەیدا، بەهەڵە تەقەی لەم هاوڵاتییە کردووە و کێشەی لەگەڵ کەسێکی تردا هەبووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا بە مادەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار