سودانی لەگەڵ لایەنە براوەكانی كەركوك كۆبووەوە و رێککەوتنی لەگەڵ کردن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ لەگەڵ لایەنە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك و دیاریكردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەن و دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای كەركوك کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند خاڵێکی خستە بەردەم لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و رێککەوتنی لەسەرکرا، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:

- بەهۆی گرنگی پارێزگای کەرکوکەوە وەک عێراقێکی بچووک، بەشداربووان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە بەرژەوەندییەکانی ڕۆڵەکانی کەرکوک لەبەرچاو بگیرێت، پێویستە پێکەوەژیان بپارێزرێت و پەیوەندییەکانی برایەتی و هاوکاری لەنێوان ڕۆڵەکانیدا بەهێزتر بکرێت و دەستوور ئەو چەترە بێت کە هەمووان تێیدا پەنا بگرن.

- رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە شێوازی هاوبەشی و ڕێککەوتن و پەراوێزنەخستن بنەمای کاری هاوبەش بێت لە پارێزگای کەرکوک.

- رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرکوک لە هەموو هێزە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و ببێتە چەتری سیاسی بۆی و بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی هاوپەیمانێتێکە بکات هەتا جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە و میکانیزمەکەی و یاسا ناوخۆییەکانی هاوپەیمانێتێکە.

- ئامادەکردنی (بەرنامەی بەڕێوەبردنی خۆجێی لە کەرکوک) کە لەلایەن هاوپەیمانێتێکەوە پەسەندکراوبێت، و هێزەکانی هاوپەیمانێتێکە پابەند بن پێیەوە و بەڕێوەبەرایەتی نوێی پارێزگاکە جێبەجێ کردنی لەخۆبگرێت بەپێی میکانیزم و کاتی ڕوون و کرداری.

- هێزە سیاسییەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بەڵگەنامەی کارکردن پێشکەش بکەن، لەوانە تێڕوانینی خۆیان بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی یەکخراو بۆ پارێزگاکە و میکانیزمە گونجاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار