بریارەکەی دادگای فیدراڵی تورکیای نیگەران کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر کورسیی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگاى فیدراڵی بڕیارێکی سیاسییە و تورکیای نیگەران کردووە.

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادپەروەرانە نەبووە و تەواو سیاسییە.

بەشداریی تورکمان لەم هەڵبژاردنە وەکو یەکەم ئەزموونی بەشداریی تورکمانە لە دەرەوەی کۆتاکان و ئایدن مەعرووف وتی، پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەکەن و وەک لیستی تورکمان بەشداردەبن.

 باسی لەوەشکرد، قورسایی ژمارەی دەنگدەرانیان لە سەنتەری هەولێرە کە نزیکەی ٤٠٠ هەزار تورکمان لە هەولێرن، "بەڵام مەرج نییە هەموویان دەنگدەر بن" ،هەروەها وتی، لە سلێمانی و کفریش تورکمان هەیە و چاویان لەوەیە کورسی ببەنەوە.

هاوکات هەر لەسەر ئەم بابەتە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا بۆ میدیای نزیک لە پارتی باسی لە نیگەرانییەکانی تورکیا کرد سەبارەت بە بڕیارەکە و ڕایگەیاند، "تورکیا نیگەرانە".

دوێنێ چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق دوای تاوتوێ کردنی سکاڵایەکی یەکێتی تایبەت بە کورسی کۆتاکان بڕیاریدا کە نادەستورین و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی  لە ١١١ کورسییەوە کەمکردەوە بۆ ١٠٠ کورسی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار