وەزیری بازرگانی هەرێم: گرانبونی نرخی گۆشتی سوور تەنها لە هەرێم نییە
"ئەو خۆراکانەی لە بەشەخۆراکی مانگانە دەدرێت بە هاووڵاتییان لە باشترین جۆرەکانن"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەمال موسلیم, وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەدواداچوونیان بۆ گرانبوونی نرخی گۆشت کردووە و هەموو رێکارێک دەگرنەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشت، هاوتا عێراقییەکەشی دەڵێت،بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت تەنها لە عێراق و هەرێمی کوردستان نییە.
كه‌مال موسلیم ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، له‌باره‌ی گرانبونی نرخی گۆشت له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "نرخی گۆست لەهەمو جیهاندا بەرزبۆتەوەو نوسراومان كردوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هۆكاره‌كانی گرانبون و هه‌روه‌ها ئه‌و رێكارانه‌ی كه پێویسته بگیدرێته به‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئاڕاسته‌مان كردوه".
لایخۆیه‌وه ئه‌سیر غرێری، وه‌زیری بازرگانی عێراق له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "گۆشت و هێلكه له بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخه‌كانیان به‌رزبونه‌ته‌وه و كه‌موكوڕی هه‌یه له سامانی ئاژاڵی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهاندا بۆیه نرخه‌كان به‌رزبونه‌ته‌وه، پێویسته زۆر هۆشیار بین له‌وه‌ی مه‌ڕو ماڵاتی وڵاتان كه ده‌هێنرێن پشكنرێن چونكه له ئێستادا نه‌خۆشی زۆره".
په‌یوه‌ست به‌و كێشانه‌ی كه هاوڵاتیانه هه‌یان له به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا، وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، کوالێتی هەموو ماددەکانی بەشەخۆراک لە باشترین جۆرەکانن و خراپی کوالێتی و هەموو کەموکوڕییەک قبوڵنەکراوە و لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەمان ماددە دابەشدەکرێن.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا نرخی گۆشتی سور بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوەو لە ئێستادا بە زیاتر لە ٢٤ هەزار دینار دەفرۆشرێت،له‌كاتێكدا پێشتر نرخی كیلۆیه‌ك به 20 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
