ئۆمێد بەرۆشکی دووبار دەستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سکاڵایەکی چاکسازی گەورانی هەولێرەوە دەستگیرکرا.
ئەیهان سەعید، بەرگریکاری مافی مرۆڤ لەسەر کەیسەکەی ئۆمێد بەرۆشکی بە هاوڵاتی وت " ئەمرۆ کاتژمێر 10 هێزیکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنوسە دوای دەستگیرکردنیشیی لەبنکەی پولیسی ماڵتاوە گوازراوەتەوە بۆ چاکسازی زرکا. "
وتیشی، ئەو ڕۆژنامە نووسە بە تۆمەتی ناوزڕاندن و تەشهیر دەستگیرکراوەو لە لایەن چاکسازی گەوران لەدهۆک سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
سەبارەت بە هۆکاری تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە لە لایەن چاکسازی گەورانی هەولێرەوە ئەیهان سەعید باسی لەوەکرد کە سکاڵاکە تۆمارکراوە دوای ئەوەی لە ٢٣ ی ئەم مانگەدا ئومێد بەرۆشکی وتوێتی "ٓمەلا نەزیر بەرواری لەلایەن ئاسایشەوە لەچاکسازی زڕکا ڕفێندراوە".
ئەوەشی ڕونکردەوە کە گرتنی ئۆمێد بەرۆشکی بەماددەی 2 ی خراپ بەکارهێنانی موبایل یاسایی نیە و دەڵێت قسەکانی ئەو ڕۆژنامەنوسە هیچ تەشهیری تێدا نییە "لەبەرئەوەی هەواڵی رفاندنی مەڵا نەزیر کادری یەکێتی لە چاکسازی زڕکا بۆ ئاسایش ڕاستە هاوکات کەسوکاریشی ئەم قسەیە دەکەن کەواتە هیچ تەشهیرێکی نەکردوە و پێوستە بەزووترین کات ئازاد بکرێت"
