دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ٣٠ تیرۆریستی راگەیاند

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو گروپی تیرۆریستی ئاشکرادەکات کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەوی داعشیان بڵاودەکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی ٢٠٢٣/١٠/٢١ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییان دەستکەوت لەسەر بوونی دوو گروپ لە دەڤەری (پشدەر و بتوێن) لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەویان وەرگرتووە و پیلانیان هەبووە بچنە ڕیزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستی یە".

ئاماژەی بەوەشکراوە "دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و دەستخستنی بەڵگەی دروست لەسەر مەرامی تیرۆریستان و ناو و ناونیشانیان، ماوەی ٢٠ رۆژ خرانە ژێرچاودێری بەردەوام و پاشان بەڕەزامەندی دادوەر لە ئۆپراسیۆنێکدا ٢٠٢٣/١٢/١٥لە قەڵادزێ (١٠) تیرۆریست دەستگیرکران و دووانیان ئافرەتن".

ئەوەشخراوەتەرووو " دواتر لێکۆڵینەوەکان چڕکرانەوە و لە هەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاجیای هێزەکانی ئۆپراسیۆن لە٢٠٢٣/١٢/١٧ لە رانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، حاجی ئاوا، شکارتە (٢٠) تیرۆریستی تر دەستگیرکران و ڕووبەڕوی یاساکرانەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە "سەرئەنجام بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم گروپەی تیرۆریستیەی داعش لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ بڵاوکردنەوەی فکری توندڕەوی داعش کردوە چەندین جار پیلانیان داناوە هیجرەت بکەن بەڵام بە بڕیاری داعش کە پەیوەندی راستەوخۆیان هەبووە لەگەڵیان لەناو شارەکان هێڵراونەتەوە تا بەنهێنی بانگەشە بۆ داعش بکەن و گروپەکانیان بەرفراوانتر بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار