جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کرایەسەر
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پیشووی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە گەڵ لایەنگرەکانی لە " کارۆلینای باشوور" دووبارە هێرشێکی تووندی کردە سەر جۆ بایدن ی سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە کەسێکی رەگەز پەرەست وەسفی کرد .
ئەم قسانەی ترەمپ تەنها لە دوای حەفتەیەک لە وتەیەکی جۆبایدن هات کە تێیدا باسی ئەوەی کردبوو کە لەساڵی 1994 و ئەو کاتەی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بووە لەگەڵ هاوکارەکانی توانیوێتی چەند کارێکی گرنگ بۆ دژایەتی رەگەزپەرەستی ئەنجام بدات.
هەروەها ترەمپ لە کۆبوونەوە جەمارییەکەی لایەنگرەکانی داوای لێکردن بە مەبەستی شکست هێنان بە "نیکی هیلی" رکابەری بە گەرمی بەشداری لە هەڵبژاردنە بەراییەکەی پارتی کۆماری بکەن کە بریارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لە کارۆلینای باشوور بەرێوە بچێت و بە گرنگترین هەڵبژاردن لە ژیانی ئەمریکییەکان وەسفی کرد.
هەروەک چۆن بە لایەنگرەکانی راگەیاند ، لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بە دەست دهینین و بە جۆبایدن دەڵێین یارییەکە کۆتایی پێهاتووە و دەرکراوە.
لەلایەن خۆیشییەوە "نیکی هیلی" رکابەری دۆناڵد ترەمپ و کاندیدیکی دیکەی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا لە میانەی گردبوونەوەکی جاماوەری لایەنگرەکانی داوای لە ئەمریکییەکان کرد روو بکەنە سنووقی هەڵبژاردنە بەراییەکەی کارۆلینای باشوور و دەنگی پێبدەن.
بە پێی تازەترین راپرسی نیکی هیلی 30 خاڵ لەدوای دۆناڵد ترەمپەوەیە .