شاندێکى وەزارەتی دارایی عێراق گەیشتنە هەولێر
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە مەبەستی وردبینیکردن لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی ڕابردوو گەیشتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە (24ـی شوباتی 2024) هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە بە میدیاى پارتى ،راگەیاند، شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و سبەی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوو دەکەن.
وابڕیارە شاندەکە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەست بە وردبینی لە خەرجی و داهاتی شەش مانگی دووەمی ساڵی رابردوو بکەن، کە ئەوەش لە چوارچێوەی رێکارێکی هونەری یاسای بودجەی عێراقە کە سێ مانگ یان شەش مانگ جارێک وردبینی لە داهات و خەرجیەکان دەکەن.
هونەر جەمال، باسی لەوەشکرد، بریارە شاندەکە سەردانی هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
