هاوڵاتی زانیاریی ورد لەبارەی کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمەوە دەخاتەڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەدوای بۆردوومانی ناوچەیەکی گەشتیاری قەزای زاخۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ کە ژمارەیەک گەشتیاری عەرەب بوونە قوربانی حکومەتی عێراق بڕیاریداوە خاڵە سنوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنوورییەکانی عێراق و لەگەڵیشیدا خاڵە سنووریەکانی هەرێم هاوڵاتی بەدواداچوونی بۆ ئەم پرسە کرد و بەرپرسێکی باڵا لە پاسەوانی سنوور کە ناوەکەی لای هاوڵاتی پارێزراوە رایگەیاند "لەدوای بۆردوومانی ناوچەیەکی گەشتیاری قەزای زاخۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ کە ژمارەیەک گەشتیاری عەرەب بوونە قوربانی، حکومەتی عێراق بڕیاریدا کە دەبێت هێزەکانی پاسەوانی سنوور بچنە خاڵە سنوورییەکان رێگە لە بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران بگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی دوو ساڵە هەنگاوەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە و بودجەی بۆ تەرخاندەکرێت بە تایبەت لە لیوای ٢١ی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای هەڵەبجە کە لیوایەکی نوێیە کە دەستیانکردووە بە تەلبەنکردنی دەروازەکە بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ و رێگریکردن لە بەزاندنی سنووری عێراق".

ئەو بەرپرسە ئاشکراشیکرد "هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە سستن، هەروەها دوورخستنەوەی هێزەکانی ئێران و پەکەکە لەو سنوورانە کارێکی ئاسان نییە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار