وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیار لەبارەی پشووەکان و کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە رۆژى سێشەممە ئەنجومەنى وەزارەتی پەرەوەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە لەبارەی هەموارکردنەوەى ساڵنامەى خوێندن و کورتکردنەوەی پرۆگرامی  خوێندنى 12ى ئامادەیی.
ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "رۆژى سێشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ئەنجومەنى وەزارەت گفتوگۆى چەند پرسێک دەکەن کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەى ساڵنامەى خوێندنە لە ئەگەرى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە مانگى حوزەیران کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى 12ى ئامادەیی".
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە بڕیارە رۆژى سێشەممە ئەنجام بدرێت، گفتوگۆ لەبارەی بابەتى کورتکردنەوەى پرۆگرامى خوێندنى 12ى ئامادەیی دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆى ئەوەى لە بەشێک لە ناوەندەکانى خوێندن، درەنگ دەست بە پرۆسەى خوێندن کراوە، پێدەچێت هەموارى پشووەکانى بەهار بکەن و کورتى بکەینەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار