ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێ موچه‌ نه‌دراوه‌كه‌ی هەرێم دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سێ موچه‌ نه‌دراوه‌كه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11، كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بدات.

سۆران عومه‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له‌گه‌ڵ 25 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ داوای سێ موچه‌ نه‌دراوه‌كه‌ی ساڵی 2023ی فه‌رمانبه‌رانمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد".

ده‌شڵێت، "خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی له‌ حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بڕیاری پێدانی ئه‌و سێ موچه‌یان بۆ بدرێت".

لە نوسراوەكەدا هاتووە، (لەبڕیاری دادگای فیدراڵی رۆژی (21/2/2024) لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی لەناوەڕۆكی بڕیارەكەدا كە خوێندییەوە دەڵێت ( ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بە بڕگەكانی (أ، ب، ج، ‌و) لە بڕگەی دووەمی مادەی (12) لەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، پێویستە خەڵكی كوردستان بێ بەش نەكرێت لە قوتی ڕۆژانەو سەرچاوەی بژێویی).


لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە پاڵپشت بەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی كە مووچەی سێ مانگی مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم ل ەساڵی 2023 نەدراوە، "داواكارین ئەو مووچە نەدراوانە بدرێتەوە بەخەڵكی كوردستان، بۆ هەرمانگێك (618 ملیار دینار لەگەڵ 320 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم ) مووچە نەدراوەكانی بەهەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم پێ دەگەڕێنرێتەوە."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار