تورکیا لە یەک گونددا لە عەفرین سێ ئۆردوگای بۆ عەرەبە هاوردەکان دروستکردووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی تورکی، لە گوندێکی ناحیەی شهران لە گوندهواری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، شوێنی ئۆردوگایەکی نوێییان بۆ عهرهبه هاوردهكان کردەوە، ئەمەش لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دووەم ئۆردوگای تورکیایە و لە هەمان گوندیشدا سێیەم ئۆردوگایه.
ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێکخراوی ئەوقافی ئاینی تورکی ئۆردوگایەکی نوێی لە نزیک گوندی كفرۆم لە ناحییهی شهران دروستکردوە جگە لە دانانی بەردی بناغەیهكیش بۆ ئۆردوگایەکی دیكه.
ئەو ئاژانسە دەڵێت، ئهمه ئهوه دهردهخات كه توركیا لهو ناوچانهی داگیری كردووه له رۆژئاوای كوردستان، پهله دهكات له دروستكردنی ئۆردوگای نیشتەجێبوون لهسهر خاكی هاوڵاتییانی كورد بۆ عهرهبه هاوردهكان.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە ئهو ئۆردوگایه لە زیاتر لە 500 شوقە پێکدێت و ناوی" گوندی دهستی هاوکاری نیشتەجێبوون”ه.
شەش ساڵ بەسەر داگیرکردنی شاری عەفریندا تێدەپەڕێت، لە ١٨_٣_٢٠١٨ دەوڵەتی تورکیا دوای ٥٨ رۆژ شەڕکردن و ئاوارەبوونی بەهەزاران عەفرینی و بریندارکردن و کوشتنیان. دەستی بەسەر شارەکەدا گرت.
عەفرین یەکێکە لەشارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای کانتۆنی فورات. زۆرترین دانیشتوانی ئەم ناوچەیە کوردن و هەریەکە لەعەرەب و چەرکەس و پێکهاتەکانی دیکەی تێدا دەژین. ئاینەکانی موسڵمان و مەسیحی و عەلەوی تێدا جێی خۆیان دەگرن.
بەپێی ئاماری دامەزراوەی مافی مرۆڤی کانتۆنی عەفرین لەسەرەتای داگیرکاریەکانەوە بەنزیکەی ٣٠٠هەزار خەڵکی ئەم شارە ئاوارەی ناوچەکانی دەوروبەر بوون، بەپێی دوایین ئامارەکان رێژەی کورد لەئێستادا کەمبووەتەوە بۆ ٢٥٪ لەماوەی ساڵانی ٢٠١٨_٢٠٢٤. لەجێگەی ئەوان عەرەب و تورکمانەکانی «حمس و حەماو غوتێ» بەجێکراون. رێژەی هەریەکە لەعەرەب و تورکمان لەئێستادا بەنزیکەی ٧٠٪ بەرزبۆتەوە.
