وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ھەمواری بودجە تاوتوێ دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی کۆدەبنەوەو گونجاندنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچە فەرمانبەرانی ھەرێم لەگەڵ ھەمواری یاسای بودجە تاوتوێ دەکەن.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی دارایی، ته‌یف سامی سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ھەمواری بودجە و بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمە.

 تائێستا پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجە نەگەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران،لیژنەی دارایش دەیانەوێت وەزیری دارایی رونکردنەوەیان بداتێ لەسەر ھەمواری یاساکە و چۆنیەتی گونجاندنی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە جێکیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە وادەی خۆیدا.

بڕیارە ئەمرۆ وەزیریی دارای عێراق بچێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی و خەرجکردنی مووچەی  مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، ئەمەش دوای ئەوە هات کە  رۆژی ٢١ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.

هاوکات دوو ڕۆژە  شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق  لە هەولێرن بۆ وردبینی لە لیستی موچەخۆران. بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێ، دەبێ کۆتایی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێ، کە 618 ملیار دینارە تا ئەو کاتەی بودجە هەموار دەکرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار