هاوڵاتی زانیاری ورد لەسەر ڕوداوەکەی ئاکرێ ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ١٠ی بەرەبەیانی ئەمرۆ لەناحیەی گردسێن سەر بە قەزای ئاکرێ  ژنێک لە تۆڵەی باوکیدا بە چوار فیشەک هاوڵاتییەکی لە نزیک فەرمانگەیەکی حکومی بریندار کرد.

ئەحمەد سلێمان، بەرێوەبەری ناحیەی گردسێن سەربەقەزای ئاکرێ بە هاوڵاتی وت" ئەمرۆ لەدەوروبەری فەرمانگەی باری شارستانی لەناوەندی گردسین، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە چوار فیشەک پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵی  بەسەختی بریندارکرد."

وتیشی، "دەستبەجێ بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاکرێ کراوە و دوخی تەندروستی ناجێگیرە هاوکات تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و لێکوڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت" .

لەبارەی هۆکاری روداوەکەشەوە، ئەحمەد سلێمان وتی "هۆکارەکەی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەرێتەوە".

باسی لەوەشکرد، " لە ٢٠١٤ باوکی ئەو ژنە لەموسڵ کوژراوە، دوای ئەوەی هەوڵدراوە بە شێوەیەکی عەشایەری چارەسەر بکرێت بەڵآم سەرینەگرتووەوئەم ژنەش لە تۆڵەی باوکی کە لەلایەن ئامۆزایەکی بکوژەکەوە کوژراوە هەوڵی کوشتنی داوە".

 ئەحمەد سلێمان جەختیشی لەوە کردوە کە روداوەکە لەناو حەرەمی فەرمانگەی حکومی دانەبووە ووتی" ئەمه قسەی من نیە بەڵکو پوڵیس لێکوڵینەوەیان کردوە و روداوەکە لەدەوروبەری فەرمانگەی باری شارستانی ناحیەی گردەسین رویداوە بۆ ئەمەش بەڵگەی تەواو هەیە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار