وەزیری دارایی عێراق: ناردنی موچە پەیوەستە بە ناردنی لیستی موچەخۆرانەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە یەکەم لێدوانیدا دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ لیژنەی دارایی ڕایگەیاند ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەستە بە ناردنی لیستی ناوی مووچەخۆران لە لایەن هەرێمەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە تەیف سامی وەزیری درایی عێراق لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئاردنی مووچە پەیوەستە بە ناردنی ئەو لیستەی داوایان کردووە و دەڵێت ئەگەر ئەوە بکرێت بۆ چەند مانگی داھاتوو ھاوتەریب لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عیراق، موچەی موچەخۆرانی ھەرێمیش رەوانە دەکەن.
وتیشی، لە داھاتوویەکی نزیکدا خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکەن بۆ پەسەندکردنی و دواتریش رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
بڕیارە ئەمرۆ وەزیریی دارای عێراق بچێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، ئەمەش دوای ئەوە هات کە رۆژی ٢١ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.
هاوکات دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن بۆ وردبینی لە لیستی موچەخۆران. بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێ، دەبێ کۆتایی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێ، کە 618 ملیار دینارە تا ئەو کاتەی بودجە هەموار دەکرێتەوە.
